عیراقی
عیراق داوای پاراستنی هاوڵاتییانی سوریا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی دەرەوەی عیراق لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوخۆی سوریا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو داوای پاراستنی هاوڵاتییانی مەدەنی دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند "پێویستە هەموو لایەنەکان دانبەخۆیاندا بگرن، بە رێگەی ئاشتیانە ناکۆکییەکان چارەسەر بکەن، چونکە ئەوەی روودەدات لێکەوتەی مەترسیداری بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەبێت".
ئاماژەی ئەوەشکردووە "بە ئامانجگرتنی هاوڵاتییانی مەدەنی دەبێتەهۆی قوڵتربوونەوە توندتیژی و بەردەوامی ئاڵۆزییەکان، لەم نێوەندەشدا هەڵوێستی بەغدا روونە کە دەبێت گیانی هاوڵاتییانی مەدەنی لە شەڕ و ململانییەکاندا بپارێزرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی هەوڵەکانیان بۆ کۆتاییهێنان بە مەینەتییەکانی گەلی سوریا چڕبکەنەوە".
ب ح

بیروڕا