ئابووری
قەرزی کۆمپانیاکان هۆکاری دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پەرلەمانتارێکی پێشووی کوردستان ئاشکرایکرد کە دواکەوتنی مووچە وابەستەیە بە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی هەرێمی کوردستان بە پێی یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵی، پشکی خەزێنەی گشتی عیراق لە نیوەی داهاتی ناوخۆ، لەگەڵ رادەستکردنی ڕۆژانەی 400 هەزار بەرمیل نەوت، کە تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێم پابەندی ئەم دوو بڕگەیە نەبووە.
عومەر گوڵپی، پەرلەمانتاری پێشووی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سەبارەت بە نیوەی داهاتی ناوخۆ کە پێویستە حکومەتی هەرێم رادەستی بەغدای بکات، ساڵی رابردوو نیوەی داهاتی حەوت مانگیان نەناردەوە بۆ بەغدا، بۆ مانگی یەکی ئەمساڵیش دیسان لە بری نزیکەی (85 تاوەکو 105 ملیار) دینار، تەنها (51) ملیار دیناریان ناردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ساڵی رابردوو نزیکەی (100 ملیۆن) بەرمیل نەوتیان فرۆشتووە، داهاتی ئەم نەوتەیان نەداوەتە بەغدا، نەشیانداوەتە خەزێنەی گشتیی هەرێم، کەس نازانێت چارەنووسی ئەو پارەیە چیلێهاتووە بەلای کەمەوە پاش دەرکردنی خەرجی دەرهێنان، تەنها پشکی حکومەت تیایدا نزیکەی (دوو ملیار) دۆلار بووە".
ئەوەشی خستەڕوو "بۆ دەستپێکردنەوەی فرۆشتنی نەوت بەبۆری، هەرێم داوایکردووە پشکی بەکارهێنانی ناوخۆ بکرێتە (105 هەزار) بەرمیلی رۆژانە، کە چەندین ساڵە رۆژانە زیاتر لە (28 هەزار) بەرمیل نەوت دەپاڵێون، بەڵام هەر بە نرخی بازاڕ نەوت و بەنزین و گاز بە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەفرۆشنەوە، ئیتر سوودی ئەو نەوتە بۆ ناوخۆ چییە کە خەڵک نەوت و بەنزین بەنرخی بازرگانی بکڕێت".
باسی لەوەشکرد "کۆمپانیاکانی نەوت داوایان کردووە یەک ملیار دۆلاری قەرزی پێشوویان گەرەنتی بکرێت و بزانن کێ دەیداتەوە، کەس نییە لە دەسەڵات بە خەڵک بڵێ حکومەتی هەرێمی بۆچی پاش 10 ساڵ لە فرۆشتنی نەوت هێشتا یەک ملیار دۆلار قەرزاری کۆمپانیاکانی نەوتە لە کاتێکدا لە ماوەی ئەو دە ساڵەدا نزیکەی پەنجا و شەش مووچە دابەش نەکراوە".
عومەر گوڵپی وتیشی "ساڵی رابردوو حکومەتی ماوەی بەسەرچووی هەرێم، نزیکەی (پێنج ترلیۆن) دینار داهاتی ناوخۆی هەبووە، لەگەڵ نزیکەی (سێ ترلیۆن) دینار داهاتی نەوت، بەڵام ئامادە نەبوو تەنها یەک مووچەی ساڵەکە بدەن کە مووچەی مانگی دوانزە بوو".
ب ح

بیروڕا