عیراقی

سەدر هۆشداریی دەداتە جۆلانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەدر هۆشداریی دەداتە جۆلانی
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/3/9، رێبه‌ری ره‌وتی سەدر لەسەر هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس پەیامێکی سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی سوریا بڵاوکردەوەو هۆشداریشی دا بە جۆلانی.

موقتەدا سەدر، رێبه‌ری ره‌وتی سەدر رایگەیاند "ناتوانێت بێهەڵوێست بێت لەسەر ئەوەی لە سوریا رودەدات لەکوشتن و لەسێدارەدانی هاوڵاتییان لەسەر شەقامەکان".

ئەوەشی خستەڕوو "بۆ ئەوەی بە داعش و تیرۆر ناونەبرێت، پێویستە حکومەتی نوێی سوریا لە تووندوتیژی و تائیفەگەری دووربکەوێتەوە، ناکرێت وڵاتانی دراوسێی سوریا ببنەهۆکاری ئاڵۆزترکردنی دۆخەکە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan