ئابووری
بڕیاری لێخۆشبوون بۆ قەرزێکی سەر هاوڵاتییان دەرچوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/3/9، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، بە واژۆی ئاوات جەناب نووری،نووسراوێکی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە پسپۆڕییەکان کرادوو، کە تێیدا لێخۆشبوونی بۆ قەرزی سوودی کشتوکاڵی دەرکراوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاندووە "بڕیارەکە پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە بە (15786) لە رێکەوتی 2024/11/12، دەرکراوە و لە سێ خاڵ پێک هاتووە".
1-رەزامەندی درا لەسەر لێخۆشبوون لە سوودی بانکی کشتوکاڵی ئەو جووتیارانەی نەیانتوانیوە قەرزەکانیان بەهۆی قەیرانی داراییەوە بدەنەوە.
2-ئەوانەی کۆی قەرزەکانیان گەڕاندووەتەوە، تەنها سوودەکەیان لەسەر ماوەتەوە، ئەم لێخۆشبوونە دەیانگرێتەوە.
3-پێویستە جووتیار لە ماوەی ساڵی دارایی (2025) قەرزەکە بگەڕێنێتەوە، بە مەرجێک لە سێ گوژمە زیاتر نەبێت و لێخۆشبوونەکە لە دوای وەرگرتنەوەی دوایین گوژمە بۆی دەکرێت.
ب ح

بیروڕا