عیراقی

دادگا بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی ئەحمەد حاسودی راگرت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگا بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی ئەحمەد حاسودی راگرت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/3/9، دادگای کارگێڕی عیراق دوورخستنەوەی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوای، كە بەبڕیاری ئەنجومەنی پارێزگاکە دوورخرابووەوە.

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیوم رایگەیاند "دادگای كارگێڕی عیراق فه‌مانێكی ده‌ركردووە و بڕیاریدا به‌ راگرتنی بڕیاریدوورخستنەوەی ئەحمەد حاسود، لە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تەواوی ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ ئەحمەد حاسود گه‌ڕێنرایه‌وه‌ كه‌ پێشتر بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوە لێی وه‌رگیرابووەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی 2025/3/5، بەبێ ئامادەبوونى خۆی ئەنجومەنى پارێزگاى نەینەوا دەنگیاندا بە دوورخستنەوە ئەحمەد حاسود لە سەرۆکی ئەنجومەنەکە، ناوبراویش دوای بڕیارەکە لە دادگای کارگێڕی عیراق لە بەغدا سکاڵای تۆمارکرد.


ب ح
Qaiwan
Qaiwan