ئابووری

بەغدا داوای کردنەوەی ئایبان بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەغدا داوای کردنەوەی ئایبان بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دەکات
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/3/9، وەفدێکی تەکنیکی لە وەزارەتی دارایی هەرێم گەیشتنە بەغداو لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عیراق لەبارەی مووچەی مانگی دوو کۆبوونەوە.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق داوایکردووە سیستمی ئایبان بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێتەوە کە سیستمێکی نێودەوڵەتییە بۆ ئاڵوگۆڕی پارە، بەڵام وەفدەکەی هەرێم ئامادە نەبوون هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو هەژمارە بانکیانە بدەنە بەغدا کە لە هەژماری من کراونەتەوە.

تەیف سامی داوای لە وەفدەکەی هەرێم کردووە داهاتی نانەوتی رەوانە بکەن، بەمەرجێک وەک مانگەکانی پێشووبێت کە بڕەکەی لەنێوان 80 بۆ 90 ملیار دینارە، وە هەروەها تەواوکاریی ئەو 51 ملیار دینارە بنێرێدرێت، کە حکومەتی هەرێم وەک بەشی گەنجینەی فیدراڵی بۆ مانگی دوو رەوانەی بەغدای کردووە.

تەیف سامی داوای چارەنووسی دوو ملیار و 600 ملیۆن دۆلار دەکات کە حکومەتی هەرێم ساڵی رابردوو بڕی 89 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووەو داهاتەکەی دیارنییە، دواتر بە وەفدی هەرێمی راگەیاندووە، بڕیاری کۆتایی ناردنی پارە لای محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراقە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan