راپۆرت
نزیكه‌ى 100 رۆژه مووچه‌یه‌ك دراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى رابردوو، فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان یه‌ك مووچه‌یان وه‌رگرتووه ئه‌ویش مووچه‌ى مانگى یه‌كى ئه‌مساڵ بووه.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى بڕیاره‌كانى حكومه‌تى عیراق و وه‌زاره‌تى دارایی عیراق نه‌بووه، به‌هۆیه‌وه گرفتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له ماوه‌ى چوار مانگى رابردوو به‌رده‌وامى هه‌بووه و فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران رووبه‌ڕووى دۆخێكى خراپ بوونه‌ته‌وه.
حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌نییه پابه‌ندى بڕیاره‌كانى به‌غدا بێت، هه‌روه‌ها ته‌وتینى مووچه بكات و داهاتى نانه‌وتى كه مانگانه 100 ملیار دیناره ناگه‌ڕێنێته‌وه بۆ به‌غدا، ئه‌وه‌ش وایكردووه گرفت بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دروستبێت.
فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له نێوان مانگه‌كانى 12 و 1 و 2 و 3، تا ئێستا یه‌ك مووچه‌یان وه‌رگرتووه، مووچه‌ى مانگى 12 نه‌درا، مووچه‌ى مانگى یه‌ك دابه‌شكراوه، مووچه‌ى مانگى دوو نه‌دراوه و خه‌ریكه مانگى سێشى ده‌چێته‌سه‌ر، واته نزیكه‌ى 100 رۆژه ته‌نها یه‌ك مووچه دراوه فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم.
له لایه‌كى تریشه‌وه 40 رۆژ به‌سه‌ر دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى یه‌كى ئه‌مساڵ تێده‌په‌ڕێت، تا ئێستا واده‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى دوو دیارنییه.
كامه‌ران ئه‌سعه‌د، چاودێرى سیاسیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌ر گرفتێك له دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، هۆكاره‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمه، ئه‌و ده‌یه‌وێت پاره‌ى پێبدرێت و هیچ بڕیار و رێككه‌وتنێك جێبه‌جێ نه‌كات، داهات نه‌داته‌وه و ته‌وتین نه‌كات".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا حكومه‌تى هه‌رێم له‌به‌رانبه‌ر خراپى دۆخى دارایی هاوڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران، هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كانى وه‌ك كاره‌با و غاز و نه‌وت و تاقیگه‌ى نه‌خۆشخانه حكومییه‌كانى له‌سه‌ر هاوڵاتییان گرانكردووه.
ع
بیروڕا



