راپۆرت
حكومه‌ت چى به خاوه‌ن موه‌لیده‌كان وتووه؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى پرۆژه‌ى رووناكى له هه‌ولێر و له ئێستاش له‌ناو شارى سلێمانى ده‌ستپێكردووه، خاوه‌ن موه‌لیده‌كانى گه‌ڕه‌كه‌كان نیگه‌ران و حكومه‌تیش پێشنیارێكى بۆكردوون به‌ڵام ناڕازین.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به مه‌ودا میدیا گه‌یشتووه "له دواى ئه‌وه‌ى له گه‌ڕه‌كى توی مه‌لیكى شارى سلێمانى پرۆژه‌ى رووناكى جێبه‌جێكرا، نزیكه‌ى 30 موه‌لیده له سنورى ئه‌و گه‌ڕه‌كه هه‌ن و له ئێستادا نازانن چى بكه‌ن و چی‌یان به‌سه‌ردێت".
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى مه‌ودا میدیا "خاوه‌ن موه‌لیده‌كان له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پێشنیارێكیان بۆ كراوه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه پێیان وتراوه كه بمێننه‌وه و له‌م كاته‌دا هه‌ركات پرۆژه‌ى رووناكى كوژایه‌وه ئه‌وان كاره‌با هه‌ڵبكه‌ن تا هاوڵاتییان بێ كاره‌با نه‌بێت، به‌وه‌ش حكومه‌ت له‌م كاته‌دا متمانه‌ى به پرۆژه‌كه‌ى خۆى نییه".
هه‌روه‌ها "له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و پێشنیاره‌ى حكومه‌ت، خاوه‌ن موه‌لیده‌كان مانگانه بڕێك پاره‌یان پێده‌درێت و پاره‌كه‌ش له‌سه‌ر حكومه‌ته نه‌ك هاوڵاتیی، به‌ڵام خاوه‌ن موه‌لیده‌كان ئه‌و بڕه پاره‌یه به كه‌مده‌زانن و ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه".
پرۆژه‌ى رووناكى له‌دواى ئه‌وه‌ى ئاشكرابوو نرخه‌كه‌ى به‌رزه‌و به‌هۆیه‌وه هه‌ر خێزانێك مانگانه له‌نێوان 200 بۆ 500 هه‌زار دینارى بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، نیگه‌رانى و ناڕه‌زایه‌تى لێكه‌وتووه‌ته‌وه، چونكه یه‌ك كیلۆ واتى به سه‌رو 100 دینار دیاریكراوه.
به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى كاره‌با به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هۆكارى گرانى كاره‌باى پرۆژه‌ى رووناكى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه 24 كاتژمێر هه‌یه، ئه‌وه‌ش وایكردووه كه نرخى گرانبێت و ئه‌وه‌ش راسته كه هه‌ر خێزانێك مانگانه له سه‌رو 200 هه‌زار دینار پاره‌ى بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه".
ع
بیروڕا



