ئابووری
ده‌یان هه‌زار ئۆتۆمبێل هاورده‌كراون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم رایگه‌یاند، له ماوه‌ى دوو مانگى ئه‌مساڵ له هه‌رێمى كوردستان ده‌یان هه‌زار ئۆتۆمبێل هاورده‌كراون.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌مساڵ توانیومانه سه‌رو 100 مۆڵه‌تى هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێل بده‌ینه بازرگانانى هه‌رێم و كۆمپانیاكانى ئۆتۆمبێل".
وتیشى "له‌و مۆڵه‌تانه‌ى دراون، به‌شێكیان هاورده‌كانیان كردووه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 24 هه‌زار ئۆتۆمبێل هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان كراوه له‌و دوو مانگه‌دا".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "به‌رده‌وام ده‌بین له پێدانى مۆڵه‌ت به كۆمپانیا‌و بازرگانان له چوارچێوه‌ى مه‌رج و رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌ت و وه‌زاره‌تى ناوخۆ".
ع
بیروڕا



