ئابووری

ئەمڕۆ بەغدا مووچە دەنێرێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ بەغدا مووچە دەنێرێت؟
مەودا میدیا-

بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عیراق بڵاویانکردووەتەوە کە چەند هۆکارێک دواکەوتنی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بووە، درەنگ ناردنی لیستەکە لەلایەن بەرپرسانی هەرێم یەکێک بووە لە هۆکارەکان.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، دوێنێ کۆنووسێک لەلایەن هەردوو وەفدی هونەری و تەنکنیکی هەرێم و وەزارەتی دارایی عیراق ئامادەکراوەو ئەمڕۆ دەخرێتە بەردەستی تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق.

سەرچاوەیەک بە مەودا میدیای راگەیاند "تەواوی کەموکوڕییەکان و مەرجەکانی بەغدا لە کۆنووسەکەدا ئاماژەی پێدراوەو ئەمڕۆ کۆنووسەکە دەخرێتە بەردەم تەیف سامی، ئەگەر پەسەندی بکات ، دواتر راستەوخۆ تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "وەزارەتی دارایی عیراق داوای روونکردنەوەی لە وەفدی هەرێم کردووە سەبارەت بە داهاتی ناوخۆ و فرۆشتنی نەوت لە رێگەی تانکەرەوە، وە هەروەها ناردنی 50٪ی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا کە هەرێم بۆ مانگی دوو تەنها 51 ملیار دیناری ناردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "بەغدا داوایکردووە مووچەی سەرجەم فەرمانبەران بە بانکی بکرێت و ناو و زانیاریی تەواوی فەرمانبەران رادەست بکات تاوەکو ئایبانیان بۆ بکاتەوە،وەهەروەها نزیکەی 130 هەزار فەرمانبەر کارتی نیشتمانییان نەبووە و نزیکەی 40 هەزار فەرمانبەر رێکەوتی دامەزراندنیان نەبووە ، بەشێکی تر لە کەموکوڕییەکانی لیستی مووچە نەبوونی ناوی چواری و ناوی دایکی فەرمانبەرانی هەرێم بووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan