ئابووری

خاوەن موەلیدەکان نیگەرانن

مەودا میدیا - سلێمانی |


خاوەن موەلیدەکان نیگەرانن
مەودا میدیا-

دوای گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری لە چوارچێوەی پڕۆژەی رووناکی بە چەند گەڕەک و شوێنێکی شاری سلێمانی، خاوەنی موەلیدە ئەهلییەكان نیگەرانن لە گرێبەستەکەی پرۆژەی رووناكی و ئامادەنین کار بە مۆلیدەكانیان بكەن.

عوسمان محەممەد، سەرۆكی كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "نیگەرانن لەو گرێبەستەی كە تیمی پرۆژەی رووناكی تاکلایەنە ئامادەیی كردووەو بۆچوونی ئەوانی لەبارەی کاتژمێرەکانی کارەبا و قەرەبووکردنەوەی موەلیدەکان وەرنەگرتووە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تیمی پڕۆژەی رووناکی داوایان لە خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكان كردووە كە تاوەكو ماوەی شەش مانگ مۆلیدەكان لانەبەن و لە ئامادەباشیدابن، بۆ هەر ئەمپێرێكیش بە نرخی یەك هەزار دینار قەرەبوو دەدرێت بە خاوەن موەلیدەكان".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو گرێبەستە قبوڵناکەن و داوا دەكەن بۆ هەر ئەمپێرێك بڕی دوو هەزار دیناریان پێبدرێت، بەپێچەوانەوە ئامادەنین لەكاتی بڕانی كارەبای نیشتمانی ئیش بە موەلیدەكان بكەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال