ئابووری
عیراق گرێبهستێكی لەگەڵ کۆمپانیایەکی بەریتانی واژۆکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی نەوتی عیراق بڵاویکردەوە بە نوێنەرایەتی کۆمپانیای نەوت و غازی باکوور، گرێبەستێکی بۆ پەرەپێدانی کێڵگەکانی ئاڤانا، بای حەسەن، بابەگوڕگوڕ و جەمبور لە کەرکوک لەگەڵ کۆمپانیای بی پی بەریتانی واژۆ کردووە.
حەیان عەبدولغەنی، وهزیری نهوتی عیراق رایگەیاند "واژۆکردنی گرێبەستی پەرەپێدانی کێڵگەکانی کۆمپانیای نەوتی باکوور دەستکەوتێکی گەورەیە و دەبێتە زۆرترین سەرچاوەی دارایی بۆ بودجەی فیدڕاڵی".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کارەکانی گەشەپێدان و نۆژەنکردنەوەکە کە لەلایەن کۆمپانیای بی پی بەریتانی ئەنجام دەدرێت، بڕی بەرهەمهێنان زیاد دەکات و دەبێتە سەرچاوەیەکی باش بۆ بەرهەمهێنانی غاز و دابینکردنی کارەبا".
ب ح

بیروڕا