ئابووری
به‌غدا بڕیارێكى خۆى له‌باره‌ى به‌شه‌خۆراك هه‌ڵوه‌شانده‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوبه‌رى پسوڵه‌ى خۆراكى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند، ساڵێك پێش ئێستا به‌غدا پاره‌ى بۆ كارتى به‌شه‌خۆراك له هاوڵاتییان وه‌رگرت و ئێستا بڕیاریداوه كارته‌كه نه‌كات.
ئاراس محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى پسوڵه‌ى خۆراكى پارێزگاى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بۆ كارتى به‌شه‌خۆراك، ساڵێك پێش به‌غدا بۆ هه‌ر خێزانێن هه‌زار دینارى وه‌رگرت و بڕیاربوو كارت بۆ خێزانه‌كان بكرێت".
وتیشى "به‌غدا پاره‌كه‌شى وه‌رگرتووه و ئێستا بڕیاریداوه ئه‌و كارته‌ش نه‌كات و بڕیاره‌كه‌ى هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ته‌نها بۆ پارێزگاى سلێمانى، 600 ملیۆن دینارى وه‌رگرتووه، چونكه ژماره‌ى خێزانه‌كان نزیكه‌ى 600 هه‌زاره و پاره‌كه‌شى بۆ خه‌ڵك نه‌گه‌ڕاندووه‌ته‌وه".
ع
بیروڕا



