ئابووری
ئه‌م مانگه كرێ له كرێچییه‌كان وه‌رمه‌گرن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
كۆمه‌ڵه‌ى كرێنشینانى كوردستان رایگه‌یاند، داوا له خاوه‌ن موڵك و ماڵ ده‌كه‌ین، بۆ مانگى ره‌مه‌زان كرێ له كرێچییه‌كانیان وه‌رنه‌گرن.
به‌رهه‌م قه‌ره‌داغى، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كرێنشینانى كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌بۆنه‌ى مانگى پیرۆزى ره‌مه‌زان، داوامانكردووه خاوه‌ن موڵك و ماڵ بۆ ئه‌و مانگه كرێ له كرێچییه‌كانیان وه‌رنه‌گرن".
وتیشى "ئه‌و داوایه له ئه‌نجامى خراپى دۆخى دارایی هاوڵاتییان و دواكه‌وتنى مووچه‌بووه، تا له‌و مانگه‌دا زیاتر بارى دارایی كرێچییه‌كان خراپتر نه‌بێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "داوا ده‌كه‌ین مامۆستایانى له مزگه‌وته‌كانه‌وه بانگه‌واز بۆ ئه‌وه بكه‌ن خه‌ڵك به‌ده‌م داواكارییه‌كه‌وه بچن".
ع
بیروڕا



