عیراقی

هه‌ڵبژاردنى داهاتوو زۆرترین كه‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌یه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌ڵبژاردنى داهاتوو زۆرترین كه‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌یه‌

مه‌ودا میدیا-

کۆمیسیۆنی باڵاى سه‌ربه‌خۆى هەڵبژاردنەکانی عیراق بڵاویكرده‌وه‌، زیاتر لە 28 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دەبێت.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عیراق بڵاویكرده‌وه‌ "لە کۆی 46 ملیۆن کەس، 28 ملیۆن کەسیان لە هەڵبژاردنی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ مافی دەنگدانیان دەبێت".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "زۆرترین رێژەی زیادبوونەکە لە پارێزگاکانی بەغدا، میسان، نەینەوا، ئەنبار و زیقارە، هەروەها لەنێو زیادبوونی ژمارەی دەنگدەران، یەک ملیۆن دەنگدەر لە دایکبووی ساڵی 2007ن".

ئەمە لە کاتێکدایە کە لەساڵی 2021 ژمارەی دەنگدەران 2 ملیۆن و 139 هەزار و 375 کەس بوو، هەروەها ژمارەی دەنگدەران لە ساڵی 2018 ، 24 ملیۆن و 352 هەزار و 253 دەنگدەر بوو.

ع
Qaiwan
Qaiwan