ئابووری
بۆچى پرۆژه‌ى رووناكى نرخه‌كه‌ى گرانه؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى بوارى وزه رایگه‌یاند، هۆكارى گرانبوونى نرخى كاره‌باى 24 كاتژمێریی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كاره‌بایه به‌رده‌وام هه‌یه و ده‌بێت به‌و جۆره نرخه‌كه‌ى گرانبێت.
كه‌مال ئه‌حمه‌د، شاره‌زاى بوارى وزه به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و كاره‌ى ئێستا هه‌یه له شه‌و و رۆژێكدا چه‌ند كاتژمێرێك هه‌یه، ئه‌وه نرخه‌كه‌ى هه‌رزانه چونكه به‌رده‌وام نییه".
وتیشى "پرۆژه‌ى رووناكى كه دابینكردنى كاره‌باى 24 كاتژمێرییه بۆ هاوڵاتییان، هۆكارى ئه‌وه‌ى نرخه‌كه‌ى گرانه، چونكه كاره‌باكه به‌رده‌وام هه‌یه، ئه‌مه‌ش وایكردووه به‌و نرخه دابنرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "به‌و نرخه‌ى كه بۆى دیاریكراوه، ئه‌وه راستییه كه مانگانه هه‌ر خێزانى له سه‌رو 200 بۆ 300 هه‌زار و تا 500 هه‌زاریش پاره‌ى كاره‌باى بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا دیار نییه نرخه‌كه ده‌چه‌سپێت یان كه‌مده‌كرێته‌وه".
ع
بیروڕا



