ئابووری
گۆشتى سوور هه‌رزانبووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى سامانى ئاژه‌ڵ له وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، نرخى ئاژه‌ڵى زینه‌قه‌پان هه‌رزانبووه و له بازاڕیش دابه‌زیووه.
فیراس سدیق، به‌ڕێوه‌به‌رى سامانى ئاژه‌ڵ به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى ئاژه‌ڵى زینه‌قه‌پان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زیووه و ئه‌و دابه‌زینه‌ش بووه‌ته هۆكارى هه‌رزانى گۆشتى سوور".
وتیشى "ئاژه‌ڵى گه‌وره بۆ زینه‌قه‌پان یه‌ك كیلۆ حه‌وت هه‌زار دیناره، ئاژه‌ڵى بچوك وه‌ك كار به 7750 دیناره".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "به‌هۆى هه‌رزانبوونى زینه‌قه‌پان، گۆشتى سوریش له بازاڕه‌كان هه‌رزانبووه و كیلۆى له خوار 20 هه‌زار و له 17 هه‌زار و خوارتریشه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، له هه‌ندێك له شوێنه‌كانى نرخى گۆشتى سوور بۆ 15 هه‌زار دینار هه‌رزانكراوه.
ع
بیروڕا



