ئابووری

هۆكارى دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ئاشكرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆكارى دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ئاشكرابوو

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى پێشووى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، هۆكارى دواكه‌وتنى مووچه‌ په‌یوه‌ندى به‌ هه‌رێم هه‌یه‌ چونكه‌ دره‌نگ لیستى مووچه‌ى ناردووه‌.

شیروان میرزا، ئه‌ندامى پێشووى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایگەیاند "دره‌نگ ناردنی لیستی مووچه‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی مووچه‌یه‌ و مانگ تێده‌په‌ڕ‌ێت، ئینجا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم لیستی مووچه‌ ده‌نێرێت".

وتیشى "ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری گرفتی مووچه‌ ده‌بێت و رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدادیش توندوتۆڵتر ده‌كات".

 به‌رپرسێكى باڵاى حكومه‌ت به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پابه‌ندنه‌بوونى هه‌رێم به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌و ته‌وتینى مووچه‌ و نه‌ناردنى داهاتى ناوخۆى هه‌رێم بۆ به‌غدا، هۆكارى ئه‌وه‌یه‌ مانگانه‌ مووچه‌ دواده‌كه‌وێت".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، له‌ ماوه‌ى مانگه‌كانى 12 و 1 و 2، ته‌نها یه‌ك مووچه‌ دراوه‌ته‌ فه‌رمانبه‌ران، واته‌ بۆ 90 رۆژ یه‌ك مووچه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan