ئابووری
له‌م ناوچه‌یه نه‌وته هه‌رزانه‌كه دابه‌شده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له سنورى ناحییه‌ى خورماڵ نه‌وته هه‌رزانه‌كه‌ى به‌غدا دابه‌شده‌كرێت و له رۆژانى داهاتووش له سه‌نته‌رى ناحییه‌كه دابه‌شده‌كرێت.
له ئاگادارییه‌كى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحییه‌ى خورماڵ هاتووه "دانیشتوانی گوندەکانی ناحییەی خورماڵ ئاگادار دەکەین لە رۆژى سێشه‌ممه‌وه دەست دەکرێتەوە بەدابەشکردنی بەشە نەوتی هاوڵاتییان".
باس له‌وه‌شكراوه "200 لیتر به نرخى 60 هه‌زار دینار ده‌درێته هاوڵاتییان، دوای تەواوبونی گوندەکان راستەوخۆ دابەشکردنەکە دێتە سه‌نته‌رى شار".
هه‌روه‌ها "دڵنیایی ده‌ده‌ینه سەرجەم هاوڵاتییان کەسودمەند دەبن لەوەرگرتنی بەشە نەوتەکەیان".
ع
بیروڕا



