ئابووری
بۆچى بهغدا داواى ئایبانى فهرمانبهرانى ههرێم دهكات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
گوڵاڵە سدیق، شارەزای دارایی و بانکی رایگهیاند "ئایبان (IBAN) بریتییە لە کورتکراوەی International Bank Account Number، کە کۆدێکی بانکیی جیهانییە، هەندێک وڵات لە 35 خانە پێکهاتوە، هەندێکی تر لە 32، هەندێک 29، عیراقیش لە 23 خانە پێکهاتووە".
وتیشى "خانەکانی عیراق بەمجۆرەن، دوو خانەی سەرەتا بریتییە لە کۆدی وڵات IQ، دوو خانەی دووەم بریتییە لە ژمارەی نێودەوڵەتیی بانکەکە کە پێشی دەوترێت ژمارەی بەدواداچوون".
ههروهها "باقیی ژمارەکان پێی دەوترێت بیبان BBAN بەمشێوەیە، ژمارەی پێنجەم هەتا نۆیەم بریتییە لەژمارەی بانکەکە لە ناوخۆ، ژمارە نۆ هەتا 12 بریتییە لە ژمارەی لقی بانکەکە، لە 13 هەتا 23 بریتییە لە ژمارەی بانکیی کەسەکە، ئەم هەژمارە بە دینار (1) و دۆلار (2)ە، جۆری هەژمارەکە ( جاری تاکە کەسی، جاری کۆمپانیا، ودائعە) دەتوانرێت حساب بانکێکی ئاسایی بگۆڕدرێت بۆ ئایبان".
ئهوهشى خستهڕوو "لەڕووی یاساییەوە دەکرێت وەزارەتی دارایی عیراق داوای ئایبان لە هەرێم بکات، چونکە هەرێم لەلایەن ناوەندەوە تەمویل دەکرێت، هەموو جوڵەیەکی دارایی لەڕێی ئایبانەوە چ لەناوخۆ یان دەرەوە چاودێریکراوە".
روونیكردهوه "داواکردنی ئەم ئایبانە لەلایەن وەزیری دارایی عیراقەوە بۆ ئەوەیە راستەوخۆ مووچە بخرێتە سەر هەژمارە بانکییەکان بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لە مانگی شوباتی 2024دا".
سوودەکانی ئایبان:
1ــ باشکردنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان.
2ـ خێراکردنی حەواڵەی ناوخۆیی و دەرەکی.
3ـ ئاسانکردنی پارەدانی ناوخۆیی و دەرەکی.
4ـ متمانەی نێودەوڵەتی.
5ـ سەلامەتی و کەمکردنەوەی رسک لەکاتی حەواڵەدا.
ع
بیروڕا



