کوردستانی
راستى بڕینى %3ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
چه‌ند رۆژێكه هه‌واڵێك بڵاوبووه‌ته‌وه باس له بڕینى به‌شێكى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كرێت له مووچه‌ى ئیسمى، به‌پێى زانیارییه‌كان تا ئێستا ئه‌و بڕیاره نه‌بووه به فه‌رمى.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌وه‌ى باس له بڕینى %3ى مووچه‌ى خانه‌نشینان ده‌كات كه گوایه له‌به‌غداوه بڕیاره‌كه ده‌رچووه، هه‌تا ئێستا له چوارچێوه‌ى قسه‌یه".
وتیشى "ئه‌گه‌ر شتێكى له‌و شێوه‌یه هه‌بێت، دیار نییه كێ ده‌گرێته‌وه، هه‌ندێك ده‌ڵێن ته‌نها بۆ خانه‌نشینانه، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن هه‌موو فه‌رمانبه‌ران به‌بێ جیاوازى ده‌گرێته‌وه‌و بڕینه‌كه‌ش له مووچه‌ى ئیسمى ده‌بێت".
ئه‌و سه‌رچاوه‌ى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌و بڕیاره لاى حكومه‌تى فیدراڵ ده‌رده‌چێت و په‌یوه‌ندیی به هه‌رێمى كوردستان نییه و ده‌بێت چاوه‌ڕێ بین".
ع
بیروڕا



