عیراقی

ژمارەیەکی تر خێزانی عیراقی لە كەمپی هۆڵەوە گەڕێندرانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەکی تر خێزانی عیراقی لە كەمپی هۆڵەوە گەڕێندرانەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/3/12، بە هەماهەنگی هێزەكانی سوریای دیموكرات و حكومەتی عیراق، 161 خێزان لە كەمپی هۆڵ لە رۆژئاوای كوردستانەوە گەڕانەوە عیراق. 

کەناڵی سۆمەریە بڵاویکردەوە "ئەمڕۆ  161 خێزانی عیراقی، كە لە 607 كەس پێكهاتبوون، لە كەمپی هۆڵەوە لە رێگەی وشکانییەوە گەڕانەوە عیراق".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کۆچبەرەکان رادەستی هێزە ئەمنییەكانی عیراق دەكرێن و دواتر لە كەمپی جەدعەی سنووری پارێزگای نەینەوا نیشتەجێ دەکرێن".

كەمپی هۆل دەكەوێتە باشووری شاری هۆل لە پارێزگای حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان، لە كەمپەكەدا 30 هەزار عیراقی تێدایە، كە بەسەر زیاتر لە حەوت هەزار خێزاندا دابەشكراون و نیوەی دانیشتووانی کەمپەکە پێکدەهێنن.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan