ئابووری

دواکەوتنی مووچە لە هەرێم 11 ساڵە بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دواکەوتنی مووچە لە هەرێم 11 ساڵە بەردەوامە
مەودا میدیا-

دوای رێککەوتنە داراییەکەی هەرێم و بەغدا لەمساڵدا، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان وەک موژدانە چارەسەری پرسی هاتن و نەهاتی مووچەی فەرمانبەرانی بڵاوکردەوە، بەڵام دواکەوتن و نەدانی مووچە وەک چەند ساڵی رابردوو بەردەوامە.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "کەموکوڕییەکانی لیستی مووچە بەردەوامە، ئەوەش بووەتەهۆکاریی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تاوەکو ئێستا داهاتی ناوخۆ لەنێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر نەکراوە، حکومەتی هەرێم 51 ملیاری وەک پشکی خەزێنەی فیدراڵی رەوانەی بەغدا کردووەو ئەوانیش دەڵین کەمە و داوای تەواوکاریی ئەو 51 ملیارە لە هەرێم دەکات".

ئەوەشی خستەڕوو "حکومەتی هەرێم تاوکو ئێستا رێککەوتنی لەسەر دۆسێیەی نەوت نەکردووە، کۆمپانیاکانی دەرهێنان و هەناردەی نەوت داوای ملیارێک دۆلاری ساڵانی 2023  و 2024، پێشووی نەوت دەکەن، حکومەتی عیراق ئامادەنییە ئەو پارانە بدات".

ب  ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال