ئابووری
ئه‌وانه‌ى مووچه‌یان به‌رزه به‌شه‌خۆراكیان ده‌بڕدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانى هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ى مووچه‌كه‌یان به‌رزه له داهاتوو به‌شه‌خۆراكیان ده‌بڕدرێت.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له قۆناغى داهاتوو، وه‌زاره‌تى بازرگانیی عیراق كار له‌سه‌ر ئه‌وانه ده‌كات مووچه‌كه‌یان به‌رزه".
وتیشى "ئه‌وانه‌ى مووچه‌كه‌یان له دوو ملیۆن بۆ سه‌ره‌وه به‌شه‌خۆراكیان ده‌بڕدرێت و به‌ڵام پسوڵه‌ى خۆراكیان ده‌مێنێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هه‌ركات پسوڵه‌ى خۆراك به ئه‌لیكترۆنى كرا ئه‌وكات ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردن و ئێمه‌ش كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
به‌پێى دوایین ئامارى وه‌زاره‌تى بازرگانیی عیراق، له هه‌موو عیراق زیاتر له 35 ملیۆن كه‌س سوودمه‌ندده‌بن له به‌شه‌خۆراكى مانگانه.
بیروڕا



