ئابووری
قائیمقامیه‌تى سلێمانى هۆشداریی ده‌دات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند، هه‌ر دوكان و شوێنێك نرخى گرانبكات به توندترین شێوه سزا ده‌درێت.
گۆران قادر، سه‌رۆكى لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له سه‌ره‌تاى ره‌مه‌زانه‌وه ته‌واوى لیژنه‌كان شه‌و و رۆژ له بازاڕ‌و شوێنه‌كانن و به‌دوادچوون بۆ نرخه‌كان و كه‌لوپه‌ل و خۆراك ده‌كه‌ن".
وتیشى "هه‌ر لایه‌نێك پابه‌ندى مه‌رج و رێنماییه‌كان نه‌بێت و نرخ گرانبكات به توندترین شێوه سزا ده‌درێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "خۆشبه‌ختانه هه‌مووان پابه‌ندن و هیچ گرانییه‌ك له كه‌لوپه‌ل و خۆراك رووینه‌داوه، ته‌نها هه‌ندێ سه‌وز نه‌بێت ئه‌ویش عه‌لوه‌ى سلێمانى ده‌ڵێت به‌هۆى كه‌شوهه‌وا كه‌مى روویداوه".
ع
بیروڕا



