ئابووری

بۆ 100 هەزاری خانەنشینان سودانی داوایەکی پەلەی هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ 100 هەزاری خانەنشینان سودانی داوایەکی پەلەی هەیە


مەودا میدیا-

بۆ خەرجکردنی 100 هەزاری خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، سودانی داوایەکی لە ئەمینداریەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کرد.

سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق بڵاویکردەوە "نوسینگەی محەمەد سودانی، سەرۆکی حکومەتی عیراق، داواکاری 100 هەزارەکەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستانی ئاراستەی ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران کردو داوای راو بۆچونیان دەکات".

لە سەرەتای ساڵی 2025، بۆ مووچەی مانگی 1 و 2، خانەنشینانی هەرێم، ئەوانەی مووچەکەیان خوار یەک ملیۆنە، یەکی 100 هەزار دیناریان لێ بڕدراوە.

دارا سێکانیانی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنت یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو 100 هەزارە لەسەر بڕیاری محەمەد سودانی، سەرۆکی حکومەتی عیراق خەرجکراوە بۆ ساڵی 2024، دەبێت بۆ ساڵی 2025 جارێکی تر بڕیاری بۆ دەربکاتەوە تا بۆیان خەرجبکرێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیسبوون بە دەنگ (ژاوەژاو)

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

هەڵوەستەیەک لە هەڵوێستی ژنێک

لەلایەن هاودین مەحمود


News

ژنی کورد لەنێوان 8ی مارسی دوێنێ و ئەمڕۆدا

لەلایەن دێرین جەمال