عیراقی
لە وەرگرتنەوەی قەرزی كارەبا رەچاوی دواكەوتنی مووچە دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لەسەر داوای ئەندام پەرلەمانێكی كورد، وەزارەتی كارەبای عیراق رەزامەندی دەربڕیوە لەوەی كە وەرگرتنەوەی پارەی كارەبا لە فەرمانبەرانی سەر بە هەرێمی كوردسان لە قەزای خانەقین بەپێی كاتی هاتنی مووچە بێت.
سۆزان مەنسور، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند"لەگەڵ زیاد فازڵ، وەزیری كارەبای عیراق گفتوگۆیان كردووە بۆئەوەی رێگایەك بدۆزنەوە بۆ دانەوەی قەرزی كەڵەكەبووی كارەبا لەسەر فەرمانبەرانی هەرێم لە قەزای خانەقین".
وتیشی"وەزیری كارەبای عیراق رەزەمەندی پیشانداوە بەوەی كە مانگانە پەلە نەكرێت لە فەرمانبەران بۆ دانەوەی قەرزەكانیان تا ئەوكاتەی كە مووچەكانیان وەردەگرن".
ئەو بڕیارەش بەهۆی ئەوەوەیە كە ژمارەیەكی زۆر فەرمانبەر لە قەزای خانەقین هەن كە سەر بە هەرێمی كوردستانن و مانگانە مووچەكانیان دوادەكەوێت.
ئ پ
بیروڕا



