کوردستانی

گرنگی پردی تەنگی سەید محەمەد بۆ هەڵەبجە چییە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


گرنگی پردی تەنگی سەید محەمەد بۆ هەڵەبجە چییە؟
گرنگی پردی تەنگی سەی محەمەد بۆ هەڵەبجە چییە؟ 

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ لە مەراسیمێكدا لە پاڕێزگای هەڵەبجە بەردی بناغەی پرۆژەی درووستكردنی پردی تەنگی سەی محەمەد دانرا و پردەكەش گرنگییەكی زۆری بۆ پارێزگاكە هەیە. 

سەلام حەبیب، یەكێك لە بازرگانەكانی دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند"گرنگی پرۆژەكە لەوەدایە كە سەنتەری پارێزگای بە ناوچەیەكی گەورە و گرنگی وەكو گەرمیان دەبەستێتەوە لە كاتێكدا پێشتر و ئسَتاش بەهۆی رووباری سیروانەوە ئەو هاتوچۆیە نەبووە و نییە". 

وتیشی"ئەو پردە رێگایەكی دوور بۆ مەودایەكی زۆر كەمتر كورت دەكاتەوە و هاتوچۆكردنی بازرگانی و گەشتیاری ئاسانتر دەكاتەوە و بەوەش تێچووی هاتوچۆ كەمتر دەبێتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"جگە لە هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری ئەو پردە سوودێكی تریشی هەیە كە ئەویش ئەوەیە جموجوڵی زیاتر دەخاتە هەڵەبجە، چونكە لادێكانی تاوەگۆزی و شەمێران و چەند شوێنێكی تریش راستەخۆ دەبەستێتەوە بە هەڵەبجەوە". 
ئ پ


Qaiwan
Qaiwan