ئابووری
هەزاران پێشمەرگە دوو مووچەیان پێدەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەرپرسێكی خانەنشینیی پێشمەرگە ئاشكرایکرد، نزیكەی شەش هەزار پێشمەرگەی خانەنشینیی یەكەکانی 70 و 80، مووچەی مانگی یەك و مانگی دووی ئەمساڵیان پێكەوە پێ دەدرێت.
حاجی مەلا ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی و كەمئەندامی لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند "بەشێكی ئەو پێشمەرگانەی خانەشینیی یەكەکانی 70 و 80، کە مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە، لەگەڵ مووچەی مانگی دوودا، هەردوو مووچەکە وەردەگرن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دۆسییەكانی خانەنشینانی یەكەی 70 و 80 بۆ سەر خانەنشینیی پێشمەرگە بەردەوامە و بەشێكی زۆریان ماوە كارەكانیان تەواو بكرێت، بەتایبەت ئەوانەی خانەنشینیی تازەن، بۆیە مووچەی ئەوان لەگەڵ مووچەی مانگی شوبات نادرێت و دوا دەكەوێت".
ئەوەشی خستەڕوو "بڕیاردراوە خانەنشینانی یەكەی 70 و 80 نامێنێت و هەمووی دەخرێنە سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە و رێكارەكانی گواستنەوەی دۆسییەكانیان بەردەوامە".
ب ح

بیروڕا