عیراقی
سودانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/3/16، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە رۆژی نیشتمانی گۆڕە بە کۆمەڵەکاندا لە پلاتفۆڕمی ئێکس پەیامی بڵاوکردەوەو دەڵێت هەمووان ئەو مافەی خۆیان بەدەستهێناوە کە دەستوور دەستەبەریکردووە.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند "رۆژی گۆڕە بە کۆمەڵەکان، قوربانیدانی گەلی عیراقی لە بەرانبەر ڕژێمی دیکتاتۆری وەبیرهێناینەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "قوربانیدانی گەلەکەمان لە سەرتاسەری عیراق لەبیرناکەن کاتێک رووبەڕووی خراپترین دیکتاتۆرییەت بوونەتەوە کە هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و دڕندەیی و کوشتنی جێبەجێکردووە".
ئەوەشی خستەڕوو "عیراقییەکان لەپێناو ئازادی و شکۆمەندی نیشتمانەکەیاندا گیانی خۆیان بەختکردووە و ئەمڕۆش لە سایەی ئەو قوربانییە گەورانەدا لەژێر سیستمێکی دیموکراسیدا دەژین".
ب ح

بیروڕا