ئابووری

بامێ عيراقييەکە هه‌رزانبوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


بامێ عيراقييەکە هه‌رزانبوو

مه‌ودا میدیا-

له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو بامێى عیراقى هاته‌ بازاڕه‌وه‌ و نرخه‌كه‌ى له‌ سه‌رو 40 هه‌زار دیناربوو بۆ یه‌ك كیلۆ، عه‌لوه‌ى سلێمانى ده‌ڵێت، هه‌رزانبووه‌.

سه‌روه‌ر عه‌لى، به‌رپرسى عه‌لوه‌ى سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و بامێى له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو هاته‌ بازاڕه‌وه‌، هى خوارو ناوه‌ڕاستى عیراقبوو، له‌وێ سه‌وزه‌كان زووتر پێده‌گه‌ن چونكه‌ گه‌رمه‌".

وتیشى "یه‌ك كیلۆ له‌ عه‌لوه‌ى به‌ 25 هه‌زاربوو، له‌ بازاڕ به‌ 40 هه‌زار دیناربوو، به‌ڵا ئێستا هه‌رزانبووه‌ و یه‌ك كیلۆ له‌ عه‌لوه‌ به‌ 15 هه‌زار دیناره‌و له‌ ده‌ره‌وه‌ش له‌ 25 هه‌زاردایه‌".

به‌رهه‌مى بامێى ناوخۆ له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ مانگى حوزه‌یران پێده‌گات و ده‌كه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال