ئابووری
ئاردى مانگى دووى هاوڵاتییان دابه‌شده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم رایگه‌یاند، ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ئاردى مانگى دوو كراوه و كوالێتییه‌كه‌ى زۆر باشه بۆ به‌كارهێنان و نانكرد.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئاردى مانگى دوو ده‌ستكراوه به دابه‌شكردن به‌سه‌ر هاوڵاتییان و له چه‌ندین ناوچه گه‌یشتونه‌ته ئاستێكى به‌رز بۆ دابه‌شكردن".
وتیشى "ئاردى ئه‌م مانگه زۆر باش و گونجاوه بۆ نانكردن، پێش ئه‌وه‌ى بدرێته بریكاره‌كان به‌كارهێنراوه و تاقیكراوه‌ته‌وه و نانى جوانى لێده‌رده‌چێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئارده‌كه له گه‌نمى سایلۆكان دروستكراوه و جۆرى باشه، خه‌ڵك ده‌توانن به‌كاریهێنێن بۆ نانكردن".
ع
بیروڕا



