ئابووری

بانكى ناوه‌ندیی عیراق دراوى ئه‌لیكترۆنى دروستده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بانكى ناوه‌ندیی عیراق دراوى ئه‌لیكترۆنى دروستده‌كات

مه‌ودا میدیا-

راوێژكارێكى محه‌مه‌د سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌ت عیراق باس له‌وه‌ ده‌كات، بانكى ناوه‌ندیی بیر له‌ دروستكردنى دراوى ئه‌لیكترۆنى ده‌كاته‌وه‌ بۆ رێكخستنى بازاڕو مامه‌ڵه‌ ده‌ره‌كییه‌كان.

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بانكى ناوه‌ندیی عیراق بیرى له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ دراوى ئه‌لیكترۆنى دروستبكات، به‌ڵام ئه‌مه‌ له‌ ئێستادا ته‌نها بیرۆكه‌یه‌".

وتیشى "ئه‌مه‌ بۆ هاوسەنگی لەگەڵ پەرەسەندنی سیستەمی دراوی دیجیتاڵی لە سەرانسەری جیهان، بەتایبەت لە نیشتەجێبوونە نێودەوڵەتییەکان".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئەمەش رێک ئامانجەکەیەتی چونکە هەموو مامەڵەکانی پارەدان تۆمار دەکرێن و چاودێری دەکرێن، لە سادەترین مامەڵەوە تا گەورەترین، كاریگه‌ری گه‌وره‌شى له‌سه‌ر ناشه‌فافى و بردنى دۆلار به‌ قاچاخ ده‌بێت".

پێشتریش عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عیراق رایگەیاند "مامەڵەکردنی بانکەکە بە دراوی کاغەز بۆ نیوە کەمبووەتەوە و هەر بەوشێوازە بەردەوامدەبن تا ئەوکاتەی پارەی کاش ناهێڵن و هەمووی دەکەن بە پارەدانی ئەلیکترۆنی".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال