ئابووری
پێش جه‌ژن مووچه‌ى مانگى سێ دابه‌شده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى مه‌ودا میدیا "سێ رۆژه وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستیان به ئاماده‌كاریی بۆ لیستى مووچه‌ى مانگى سێى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كردووه و هه‌وڵى جدیی هه‌یه پێش جه‌ژن مووچه‌ى مانگى سێ دابه‌شبكرێت، به‌ڵام نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى داهات گرفت دروست ده‌كات".
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان "له‌دواى ئه‌وه‌ى له كۆبوونه‌وه‌ى چوارشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم كه مه‌سرور بارزانى داوایكرد هه‌رچى زووه لیستى مووچه‌ى مانگى سێ ئاماده‌بكرێت، وه‌زاره‌تى دارایی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانى راسپاردووه تا لیستى مووچه به‌بێ گرفت ئاماده بكه‌ن".
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكومه‌تى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى وت "وەزارەتی دارایی هەوڵەکانی خێراکردووە بۆ ئه‌وه‌ى تا رۆژی سێشه‌ممه یان چوارشەممەی ئەم هەفتەیە لیستی مووچە رەوانەى به‌غدا بكات".
هه‌روه‌ها "وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم له‌سه‌ر لیستى مووچه‌ى مانگى سێى ، لیستى مووچه‌ى مانگى دوو ئاماده‌كردووه و چاوه‌ڕێى له‌دواى ناردنى لیسته‌كه، له ماوه 48 كاتژمێردا به‌غدا وردبینى بكات و له سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو پاره‌ى مووچه ره‌وانه‌ى به‌غدا بكات".
ئه‌وه‌ى گرنگه ئه‌وه‌یه "لیسته‌كه‌ى هه‌رێم گرفتى تێدا نه‌بێت، هه‌روه‌ها حكومه‌تى هه‌رێم داهاتى مانگى دوو و سێ ره‌وانه‌ى به‌غدا بكات كه نزیكه‌ى 200 ملیار دیناره، بۆ ئه‌وه‌ى به‌غدا پاره‌ى مانگی سێ له هه‌فته‌ى داهاتوو بنێرێت".
ع
بیروڕا



