عیراقی
سودانی لەگەڵ وەزیری وزەی تورکیا کۆبووەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دوو شەممە 2025/3/17، سەرۆکوەزیرانی عیراق، پێشوازیکرد لە وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکانی تورکیا و پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و چەند بابەتێکی ئابوورییان لەنێوان هەردوو وڵات تاوتوێکرد.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند "دانوستانەکانیان لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکانى نەوتى هەرێمى کوردستان بەردەوامە بۆ کۆتاییهێنان بە کێشە تەکنیکییەکانى بەردەم هەناردەکردنەوەى نەوت لە رێی بەندەری جەیهانی تورکیاوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەغدا پەرۆشە بۆ بەرزکردنەوەی هاوکاری هاوبەش لەگەڵ کۆمپانیاکانی تورکیا لە کەرتە جیاوازەکاندا، جگە لە هاوکاریکردن لە بواری وزەدا، کە حکومەت کاردەکات بۆ هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانیان، لەنێویاندا زیادکردنی دابینکردنی کارەبا لە رێگەی پەیوەندی هاوبەشەوە".
لایخۆیەوە ئاڵپ ئارسلان بەیرەکدار رایگەیاند "تورکیا ئامادەیە هاوکاری زیاتر لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا بکات، لەوانە پڕۆژەی پاڵاوگە و پیشەسازی پترۆکیمیایی، هەروەها گرنگی هەناردەکردنی نەوت لە بەسرە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە".
ب ح

بیروڕا