ئابووری

تاوەکو ئێستا لیستی مووچەی مانگی سێ ئامادە نەکراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تاوەکو ئێستا لیستی مووچەی مانگی سێ ئامادە نەکراوە
مەودا میدیا-

بڕیاربوو دوێنێ پێش نیوەڕۆ لیستی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران بەپێی سیستمی پایرۆڵ ئامادەبکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا لیستکە تەواو نەکراوە،و سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم دڵنیایی دەدات ئەمڕۆ لیستەکە ئامادە دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند "تاوەکو ئێستا بەشێک لە وەزارەتەکان لیستی مووچەی فەرمانبەکانیان رەوانەی وەزارەتی دارایی نەکردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەشێکی زۆری وەزارەتەکان کە ژمارەی فەرمانبەرەکانیان لەنێوان 670 تاوەکو 680 هەزار کەسدایە و بەپێی سیستمی پایرۆڵ ئامادە دەکرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "لیستی مووچەی خانەنشینی شارستانی و شەهیدان و ئەنفالکراوان بەپێی سیستمی کۆن ئامادە دەکرێت، کە دەبێت ئەمڕۆ تاوەکو پێش نیوەڕۆ لیستەکانیان ئامادە بکەن و رەوانەی وەزارەتی دارایی بکەن".

ئەمە لە کاتێکدایە، تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێم داهاتی ناوخۆ لە بەشی گەنجینەی فیدراڵی رادەستی بەغدا نەکردووە، مەرجی وەزارەتی دارایی عیراق رادەستکردنی داهاتی ناوخۆیە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan