ئابووری
بەغدا بە داهاتی ناوخۆی مانگی دوو رازی نابێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە 2025/3/17، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە بڕی 48 ملیار دینار وەک داهاتی ناوخۆ لە بەشی گەنجینەی فیدراڵی بۆ مانگی دوو خستووەتەسەر هەژماری بەغدا، ئەندامێکی پەرلەمانی عیراقیش دووپاتیدەکاتەوە کە بەغدا بەو بڕە پارەیە رازیی نابێت.
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای رایگەیاند "وەزارەتی دارایی هەرێم لە داهاتی ناوخۆ بڕی 48 ملیار و 722 ملیۆن دیناری خستووەتەسەر هەژماری بەغدا".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەغدا بۆ مانگی یەک بە 51 ملیاری داهاتی ناوخۆی رازی نەدەبوو، بەڵام ئێستا هەرێم 48 ملیاری بۆ مانگی دوو رەوانەی بەغدا کردووەو ئەمەش دەبێتە دواکەوتنی مووچەی مانگی سێ".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر ئەم جۆرە لە مامەڵەکردنەی بەرپرسانی هەرێم لەگەڵ بەغدا بەردەوام بێت، رەنگە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ، وەزارەتی دارایی عیراق بەمشێوەیە مووچە رەوانە بکات".
ب ح

بیروڕا