ئابووری
بۆ مانگى سێش خانه‌نشینان مووچه وه‌رناگرن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى ئه‌مساڵ خانه‌نشین بوون تا ئێستا مامه‌ڵه‌كانیان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى خانه‌نشینى هه‌رێم ته‌واونه‌بووه و به‌هۆیه‌وه مووچه‌كانیان زیاتر دواده‌كه‌وێت.
سادق عوسمان، وته‌بێژى یه‌كێتى خانه‌نشینانى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌وانه‌ى ئه‌مساڵ خانه‌نشین بوون، تا ئێستا مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو نه‌كراوه و تۆمارنه‌كراون له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خانه‌نشینى".
وتیشى "به‌هۆى ته‌وانه‌كردنى ئه‌و مامه‌ڵانه، مووچه‌كانیان دواده‌كه‌وێت و ئه‌م مانگه‌ش مووچه‌یان وه‌رنه‌گرت و ره‌نگه بۆ مانگى سێش مووچه وه‌رنه‌گرن".
له هه‌رێمى كوردستان ئه‌مساڵ زیاتر له 20 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و مامۆستا خانه‌نشین بوون و شوێنه‌كانیشیان پڕنه‌كراوه‌ته‌وه و له‌ته‌واوى فه‌رمانگه‌كانى گرفتى میلاكات دروستبووه.
ع
بیروڕا



