ئابووری
هێشتا به‌شێك له هاوڵاتییان به‌شه‌خۆراكى تایبه‌ت به ره‌مه‌زانیان وه‌رنه‌گرتووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شه‌خۆراكى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند، به‌رده‌وامین له دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگى دوو و له ناوچه‌كان ده‌ستبه‌دابه‌شكردن كراوه.
كامه‌ران فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شه‌خۆراكى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ده‌ستكراوه به دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگى دوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شه‌خۆراكه‌ش، ئه‌و خۆراكانه‌ى تایبه‌تن به مانگى ره‌مه‌زان دابه‌شده‌كرێن".
وتیشى "به‌رده‌وامین له دابه‌شكردن، له‌و ناوچانه‌ى خۆراكیان بۆ رۆشتووه هاوڵاتیی به‌شه‌خۆراكى مانگى دوو، له‌گه‌ڵ به‌شه‌خۆراكى تایبه‌ت به ره‌مه‌زانیان وه‌رگرتووه".
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى مه‌ودا میدیا" له چه‌ندین ناوچه تا ئێستا هاوڵاتییان به‌شه‌خۆراكى مانگى دوو و دوو به‌شه‌خۆراكى تایبه‌ت به مانگى ره‌مه‌زانیان وه‌رنه‌گرتووه كه خۆى له فاسۆلیاو نۆك ده‌بینێته‌وه".
ع
بیروڕا



