عیراقی

یه‌ك ته‌ن حه‌بى كه‌پتاگۆن ده‌ستى به‌سه‌رداگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


یه‌ك ته‌ن حه‌بى كه‌پتاگۆن ده‌ستى به‌سه‌رداگیرا

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى ناوخۆى عیراق ئاشكرایكرد، ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له‌ یه‌ك ته‌ن حه‌بى كه‌پتاگۆن گرتووه‌.

میقداد میرى، وتەبێژى وەزارەتى ناوخۆ، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "یەک تۆن و 100 کیلۆگرام حەبى کەپتاگۆن دەستى بەسەرداگیرا کە لە دەرەوەى عیراقەوە هێنرابوو".

باسى له‌وه‌شكرد "له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ توانراوه‌ باندێكى مه‌ترسیدار ده‌ستگیربكرێن کە ئیش و کاریان هێنانى ئەو مادانە بووە بۆ ناو خاكى عیراق".

روونیشى کردووەتەوە "مادەکان لە بارهەڵگرێکدا دەستیان بەسەرداگیراوە کە لە سوریاوە چووەتە تورکیا و لەوێوە هێنراوەتە عیراق".

ع
Qaiwan
Qaiwan