ئابووری
شه‌ش مانگ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى مامۆستایان پێشخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى عیراق، شه‌ش مانگ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى پێشخت.
له نوسراوێكى ئه‌و وه‌زاره‌ته هاتووه "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 17ى ئادار، وه‌زیرى پەروەردە شه‌ش مانگ پلەبەرزکردنەوەی بۆ هەموو مامۆستا و فەرمانبەرانی وەزارەتەکە پێشخست".
سامان عه‌لى، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى داكۆكى له مافى مامۆستایان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى عیراق به‌و شێوه‌یه خزمه‌ت ده‌كرێن، مامۆستایان وفه‌رمانبه‌رانى كوردستانیش ده‌بێت چه‌ند مانگێك چاوه‌ڕێى مووچه‌یه‌ك بكه‌ن".
وتیشى "مووچه‌ی مانگی 12ه‌ش له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه دیار نه‌ماوه و پله به‌رزكردنه‌وه‌ى ته‌واوى فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانیش ماوه‌ى 10 ساڵه راگیراوه".
ع

بیروڕا



