عیراقی

فوئاد حسێن: ئەمەریکا نیگەرانە لە مانەوەی حەشدی شەعبی

مەودا میدیا - سلێمانی |


فوئاد حسێن: ئەمەریکا نیگەرانە لە مانەوەی حەشدی شەعبی
مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی عیراق دووپاتیکردەوە کە گرووپە چەکدارەکان بابەتی مشتومڕی ناوخۆیی و دەرەکی بوون و ئەمەریکا خۆشحاڵ نییە بە مانەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی بەڵام ئەو هێزانە بەشێکن لە دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەت.

فوئاد حسێن،  وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند "زۆربەی سەرکردە سیاسییەکانی باوەڕیان بە بەهێزکردنی دەوڵەت هەیە و بوونی هەر قەوارەیەک رەتدەکەنەوە کە لەدەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت کاربکات، هەڵگرتنی چەک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت هەم لەسەر ئاستی ناوخۆ و چ لە ئاستی نێودەوڵەتیدا قبوڵکراو نییە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئامانجی سەرەکی دیپلۆماسی عیراق دوورخستنەوەی وڵاتە لە هەڕەشەی شەڕ و نایانەوێت ببەنە بەشێک ململانێکانی ناوچەکە، ئەگەر بۆردومانەکانی سەر یەمەن بەردەوام بێت دۆخی ناوچەکە زیاتر ئاڵۆز دەکات".

ئەوەشی خستەڕوو "سرووشتی پەیوەندییه کانی عیراق له گه ڵ ئەمەریکادا جیاوازه له وڵاتانی تری ناوچه که و داوایانکردووه لەماوەی ئه مساڵدا له واشنتن خولێکی نوێی گفتوگۆی ستراتیژی لەنێوان عیراق و ئەمەریکا بەڕێوەبچێت، تاوەکو ئێستاش ئەمەریکا داوای له عیراق نەکردووه پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران بپچڕێنێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan