ئابووری

لیستی مووچەی مانگی سێ رەوانەی بەغدا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیستی مووچەی مانگی سێ رەوانەی بەغدا دەکرێت
مەودا میدیا-

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا لیستی مووچەی مانگی سێ ئامادەکراوە و تەنیا چەند فەرمانگەیەکی کەم ماوە کە ئەوانیش بەپێی سیستمی پێشوو لیستەکانیان ئامادە دەکەن، رەنگە ئەوانیش پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەواوببن و لیستەکە رەوانەی بەغدا بکرێت.

سەچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بە مەودا میدیای راگەیاند "حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا لە هەوڵی بەردەوامدایە تاوەکو پێش جەژن مووچەی مانگی سێ دابەش بکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەمڕۆ لیستی مووچە رەوانەی بەغدا دەکرێت، ئەگەر پێویست بکات وەفدێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری سەردانی بەغدا دەکەن و روونکردنەوە بە بەرپرسانی بەغدا دەدەن".

ئەوەشی خستەڕوو "بۆ ئەم مانگە و تایبەت لە لیستی مووچەی مانگی سێدا هیچ بیانوویەک بۆ بەغدا نەماوەو لیستەکە لەسەر بنەمای سەرنج و تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی عیراق ئامادەکراوەو تەواوی هەڵەو کەموکوڕییەکان چارەسەر کراون".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan