ئابووری

گەنەڵ ئێنێرجی: چاوەڕوانین هەرێم قەرزەکانمان بداتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنەڵ ئێنێرجی: چاوەڕوانین هەرێم قەرزەکانمان بداتەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سێشەممە کۆمپانیای گەنەڵ ئێنێرجی تورکی راپۆرتی ساڵی 2024ی کۆمپانیاکەی بڵاوکردەوە کە تێیدا داوا دەکات بەغدا گرێبەستەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەسەند بکات.

گەنەڵ ئێنێرجی رایگەیاند "ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت رۆژانە 19 هەزار و 650 بەرمیل بووە لە 2024دا بەراورد بە دوو ساڵی رابردوو بەرهەمهێنانیان لە 58٪ بەرزبووەتەوەو بە نرخی 35 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە بازاڕی ناوخۆ فرۆشتووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ساڵی رابردوو داهاتی کۆمپانیاکەیان 74 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار بووە و چاوەڕێ دەکەن لەمساڵدا حکومەتی هەرێم قەرزەکەیان بداتەوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان بەردەوامین لە کارکردن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بە مەرجی دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی گرێبەستەکانیان".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan