عیراقی

فودا حسێن: ئیسرائیل هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


فودا حسێن: ئیسرائیل هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر عیراق

مه‌ودا میدیا-

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عیراق رایگه‌یاند، چه‌ند نامه‌یه‌كمان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌، ئیسرائیل به‌نیازه‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر عیراق.

فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند "لەڕێگەی لایەنی سێیەمەوە، عیراق پەیامی پێگەیشتووە، كە ئاماژە بۆ دەستپێكردنی هێرشی سەربازی ئیسرائیل بۆ سەر عیراق دەكات".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "ئەوە لە كاردانەوەی هێرشی گرووپە چەكدارەكانە بۆ سەر ئیسرائیل، لە رابردوودا دەستێوەردانی ئەمه‌ریكا لەم بابەتەدا رێگری لە روودانی ئەو هێرشانە كرد".

له‌ ماوه‌ى رابردوو به‌ره‌ى موقاوه‌مه‌ له‌ عیراقه‌وه‌ چه‌ندین هێرشى كرده‌ سه‌ر ئیسرائیل و دواتریش ئیسرائیل رایگه‌یاند، رۆژێك دیاریی ده‌كه‌ین بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر عیراق.

ع
Qaiwan
Qaiwan