عیراقی
خشتەی بودجەی ئەمساڵ دامەزراندنی تێدا نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق بڵاویکردەوە لە خشتەی بودجە ئەمساڵدا دامەزراندنی تێدا نییە، ئەزموونی بودجەی سێ ساڵە هەنگاوێکی گرنگە، بەڵام لەوادەی خۆی دواکەوتووەو گرفتی بۆ دروستبووە".
حسێن مونس، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "تاوەکو ئێستا گەیشتنی خشتەكانی بودجە بۆ پەرلەمان دیارنییە و بڕگەكانی بودجە پرسی زیادكردن و دامەزراندنیشی تێدا نییە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پشتگیری لە پەسەندكردنی بودجەی سێ ساڵە یان پێنج ساڵە دەكەن، بە مەرجێك بودجەکە پلانێكی پێنج ساڵەی حکومەت بۆ بەڕێوەبردنی وڵات لەخۆبگرێت".
ب ح

بیروڕا