ئابووری
خانه‌نشینان كه‌ى 12 مووچه‌كه وه‌رده‌گرن؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى ئه‌مساڵ خانه‌نشین بوون، به‌پێى یاساى خانه‌نشینى عیراقى، هه‌ر یه‌كه‌یان 12 مووچه‌ى ته‌واو وه‌رده‌گرن و وه‌زاره‌تى دارایی عیراق ئه‌و پاره‌یه ده‌دات.
عوسمان سادق، وته‌بێژى یه‌كێتیی خانه‌نشینانى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌غدا بڕیاریداوه ئه‌و پاره‌یه بدات و به‌پێى یاساى خانه‌نشینى عیراقى، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك خانه‌نشین بێت، 12 مووچه‌ى ته‌واو وه‌رده‌گرێت".
وتیشى "هه‌ركات مامه‌ڵه‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى خانه‌نشین بوون، ته‌واوكراو و تۆماركران، ئه‌و كات ئه‌و خانه‌نشینانه ئه‌و 12 مووچه‌یان پێده‌درێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "سه‌ره‌ڕاى ئه‌و 12 مووچه‌یه، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكیش كه خانه‌نشین بووه ئه‌مساڵ، ئه‌گه‌ر 25 ساڵ خزمه‌تى هه‌بێت، شه‌ش مووچه‌ى بنه‌ڕه‌تیش وه‌رده‌گرێت له فه‌رمانگه‌كه‌ى خۆى، تێكڕا ده‌كاته 18 مووچه".
ع
بیروڕا



