ئابووری

په‌رله‌مانتارانى عیراق مووچه‌ى مانگى سێ وه‌رده‌گرن؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


په‌رله‌مانتارانى عیراق مووچه‌ى مانگى سێ وه‌رده‌گرن؟

مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌وه‌ى له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو هه‌واڵێك بڵاوبووه‌وه‌ گوایه‌ په‌رله‌مانتارانى په‌رله‌مانى عیراق به‌هۆى ئه‌وه‌ى مانگى سێ هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان نه‌كردووه‌، مووچه‌ى ئه‌و مانگه‌ وه‌رناگرن، مه‌ودا میدیا به‌دواداچوونى بۆ ئه‌و پرسه‌ كردووه‌.

پێشتر مه‌حموود مه‌شهه‌دانى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاندبوو "په‌رله‌مانتارانى عیراق مانگى سێ هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان نه‌كردووه‌، به‌هۆیه‌وه‌ مووچه‌ى ئه‌و مانگه‌یان لێ ده‌بڕن".

خه‌لیل غازى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و بابه‌ته‌ راست نییه‌ و شتێكى له‌و جۆره‌ له‌ ئارادانییه‌ و په‌رله‌مانتاران له‌ رێگه‌ى لیژنه‌كانیان كارى خۆیان كردووه‌".

وتیشى "بڕینى مووچه‌ له‌ ئارادانییه‌".

لاى خۆیه‌وه‌ یادگار مه‌حموود، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسا له‌ په‌رله‌مانى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "شتێكى فه‌رمى له‌و باره‌وه‌ نییه‌ و ئاگاداری بڕینى مووچه‌ى په‌رله‌مانتاران نین".

ع
Qaiwan
Qaiwan