ئابووری
وردبینيى له لیستى مووچه‌ى مانگى سێى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌ستیپێكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
رۆژى رابردووتر، وه‌فدێكى ته‌كنیكى، لیستى مووچه‌ى مانگى سێى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ خۆى برده به‌غداو ده‌ستكراوه به وردبینیی له لیستى مووچه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، وه‌زاره‌تى دارایی عیراق ده‌ستیكردووه به وردبینیی له لیستى مووچه‌ى مانگى سێى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان".
سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه مه‌ودا میدیا ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه "كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه لیستى مووچه ره‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت و به‌غداش له ماوه‌ى 48 كاتژمێر وردبینیی خۆى ده‌كات و ئه‌گه‌ر گرفتێك له لیسته‌كه نه‌بێت وه‌ك مانگه‌كانى رابردوو، هه‌روه‌ها به‌غدا بیانوى نه‌گه‌ڕانه‌وه و كه‌مناردنى داهاتى ناوخۆى هه‌رێم نه‌گرێت، له سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو پاره‌ى مووچه ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كرێت و له ماوه‌ى 4 رۆژدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت".
پێشتریش دارا سێكانیانى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌مووكات هه‌رێم گرفتى دروستكردووه و بیانوى داوه‌ته به‌غدا بۆ پاره دره‌نگ ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكرێت".
ع
بیروڕا



