عیراقی

قائانی سەردانی عیراقی كردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 قائانی سەردانی عیراقی كردووە
مەودا میدیا-

رۆژی رابردوو دوور لە چاوی کامێراکان فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران سەردانی عیراقی كردووە و لەگەڵ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی و گرووپەکانی حەشدی شەعبی لە عیراق كۆبووەتەوە.

راگەیاندنە عیراقییەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە " ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران هاتووەتە بەغدا و لەگەڵ  سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی (شیعەکان) کۆبووەتەوەو پێی راگەیاندوون وڵاتەكەی بێدەنگ نابێت بەرانبەر هەر هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سەر عیراق".

ئەوەشیان خستەڕوو "هەموو لایەنەكان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی، دەبێت عیراق بێلایەن بێت لە بارودۆخی سوریا و پێشهاتە نوێیەكانی ناوچەكە، هەروەها دەبێت رێگری بكرێت لە هەر هەڵوێستێك لە دەرەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی هەبێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan